به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به‌گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، به‌پێی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له وه‌زاره‌تی داد‌ی تورکیا، هه‌موو زیندانه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره و ئه‌زمیر جێگای بۆ زیندانی کردنی دیکه‌ی دژبه‌ران نه‌ماوه و به‌م بۆنه‌وه وه‌زاره‌تی داد‌ی تورکیا له حاڵی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێکی تایبه‌ته بۆ دروست کردنی شوێنێکی دیکه بۆ زیندانییه‌کان.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته دۆسیه‌ی زیندانیانی ئاسایی که ماوه‌ی زیندانی بوونیان که‌متر له 5 ساڵ ماوه بۆ وه‌زاره‌تی داد‌ی تورکیا گواستراوه‌ته‌وه و به بارودۆخی تایبه‌ت ئه‌گه‌ری ئازادی ئه‌وان مومکین ده‌بێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرتانه بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو پرسی به‌خشینی گشتی له تورکیا بخرێته‌ڕوو که وه‌زاره‌تی داد‌ی تورکیا به ڕه‌تکردنی هه‌ر جۆره به‌خشینی گشتی ڕایگه‌یاندووه که ته‌نیا به مه‌به‌ستی دروست کردنی که‌شی پێویست له زیندانه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره و ئه‌زمیر له ژێر بارودۆخی تایبه‌ت ئه‌و زیندانیانه که ماوه‌ی سزادانیان له 5 ساڵ که‌متره و هاوپه‌یوه‌ند به پرسی سیاسی و ئه‌منی نین، ئازاد ده‌بن که ئه‌م ئازادییه به چاودێری و کۆنتڕۆڵ ئه‌نجام ده‌بێت...
کۆتایی کورتە نامە310